کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار

اعتراض کارگران شهرداری رودبار زیتون 1

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، ٦٠ كرێكاری شاره‌داری ڕوودبار له‌ ئۆستانی گیلان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌داریه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

له‌ باروودۆخی خراپی ئابووری و قەیرانی كۆرۆنا ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حقووقی كرێكارانی شاره‌اری روودبار دواخراوه‌. كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه‌ كه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌وه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێن: خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی مه‌نابعی ماڵی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی ناكات، ناه‌ونده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی و شۆرای شاریش هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كرێكارانی ناڕازی هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حقووقه‌كانیان حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كێشه‌ بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان.