کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی ئێران

كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی ئێران(شیركه‌تی تراورس)، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌ خواره‌وه‌ بوونی حه‌قده‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندییە پیشه‌ییەكان، نه‌درانی حەقدەست و مافی بیمه‌ و هه‌روه‌ها قه‌راردادی كۆرت ماوه‌ی سێ مانگه‌، نیشان دا و خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ یه‌كێك له‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌شی به‌رهه‌م هێنان نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و چووۆنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رارداده‌ كۆرت ماوه‌كانە. له‌ كاتێكدا ئه‌م کارە پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام قه‌رارداده‌كانیان به‌ شێوه‌ی چه‌ند مانگه‌ ده‌به‌سترێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌ڕوه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان كرد كه‌ چۆن كێشه‌ی بۆ خانه‌نشین كردنیان ساز كردووه‌ و توانای په‌رداختی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانیان نه‌ماوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی تراورس بۆ وه‌رگرتنی وام و زامن له‌ لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری پشتیوانی ناكرێن. خواستێكی دیكه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندییە پیشه‌ییەكانه‌  كه‌ هێشتا جێبه‌جی نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah