ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی “جیهادی نه‌سر”ی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای ئه‌و شاره‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به هۆكاری دواكه‌وتنی حقووقی ١٣ مانگی ئه‌م كارمه‌ندانه ڕوویداوه و ناڕازییان به ڕاخستی سفره‌ی به‌تاڵ له به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای كرماشانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه . شایانی باسه ٧٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی”جیهادی نه‌سر” زیاتر له یه‌ك ساڵه حقووقیان وه‌ر نه‌گرتووه .