كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی په‌یمانكاری شێركه‌تی پترۆشیمی پارسی جنووبی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كاری و ژیانیان له حه‌وشه‌ی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كارمه‌ندانی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته كۆمه‌ڵێك داواكاریان هه‌روه‌ك گۆڕینی پشووی مانگانه بۆ دوو حه‌فته كار و حه‌فته‌یه‌ك له ماڵ، وه‌رگرتنی هه‌موو پاداشت و حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان و دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان وه‌كوو كارمه‌ندانی فه‌رمی دیكه‌ی ئه‌و شێركه‌ته هه‌بووه. شایانی باسه كارمه‌ندانی ناڕازی داوایان كردووه چی دیكه له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته كار نه‌كه‌ن و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شێركه‌ته‌كه گرێبه‌ستی كاری واژۆ بكه‌ن.