سپتامبر 17, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی هیڵ و ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان

كارمه‌ندانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵ و ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی بیمه‌ و واكسینه‌ نه‌كردنی پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده‌، له‌ به‌رانبه‌ر به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠٠ كه‌س له‌ پێرسۆنێلی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان، به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری بیمه‌یی و كڕینی  پێداویستیه‌كانی ده‌رمان به‌ نرخی ئازاد، له‌ ژێر گۆشارێكی زۆردان. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كارمه‌ندانه‌ له‌ باروودۆخی خراپی كۆرۆنا هێشتا واكسینی كۆرۆنا بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و شیركه‌تی تراورس له‌ ئاست به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رپرسیار ده‌زانن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی پیترۆشیمی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی”

rezan

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كارنامه‌ سه‌وزه‌كان

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی “كاروه‌رزانی” پیزشكی نه‌خۆشخانه‌ی “مۆفید”ی تاران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی خوێنكارانی پیزشكی “زانكۆی ئازاد”ی مه‌شهه‌د

rezan

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شار

rezan

بانگهێشتی “مریه‌م ڕه‌حمانی” چالاكی مافی ژنان بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تاران

rezan