به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری وه‌رامین به داگیركردنی ١١٠٠ قه‌تعه زه‌وی فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو، ده‌ستی داوه‌ته فرۆشتنی ئه‌و زه‌ویانه به كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراوی شاری وه‌رامین ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، شاره‌داری به هاوكاری به‌رپرسانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌ن و سه‌ڕۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی وه‌رامین زه‌ویه‌كانیان داگیر كردووه و زۆربه‌ی به‌رپرسانی نیزامی و ئیداری ئه‌و شاره له دابه‌شكردنی ئه‌و زه‌ویانه به‌هره‌یان بردووه و هه‌موویان له‌و تاڵانگه‌رییه ده‌ستیان هه‌بووه. فه‌رهه‌نگیانی وه‌رامین ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه