ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی تاكسی “كۆدی ٨”ی شاری مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به سازمان نه‌دانی تاكسیه‌كانیان له گه‌راجی تایبه‌ت به تاكسیه‌كانی مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م شۆفێرانه ١٨ ماشینی تاكسییان هه‌یه كه له ساڵی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی دیاری كردن و سازمان دانی ئه‌و تاكسیانه بڕی ١٥ میلیۆن تمه‌نیان ڕژاندووه‌ته سه‌ر حیسابی سازمانی تاكسی دارانی ئه‌و شاره، به‌ڵام هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و شۆفێرانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و چاره‌نووسی كارییان ناڕوونه.