كۆمه‌ڵێك له سه‌نعه‌ت كاران و كرێكارانی پڕۆژه‌یی شارستانی ئیزه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ٧٣مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌ه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ب وته‌ی كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانیان بریتین له: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی بیست ڕۆژ كار- ده رۆژ پشوودان”. جێی ئاماژه‌یه كه كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، له ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانانه‌وه، بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی “ته‌خلییه‌ی سه‌رانسه‌ری بیست- ده‌ی ١٤٠٠” به‌ڕێخست و ئه‌و كه‌مپه‌ینه ورده ورده ته‌شه‌نه‌ی كرده شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران. به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٠٥ یه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی له ئۆستانه‌كانی ئێران، ده‌ستیان له كار كێشاوه و به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری په‌یوه‌ست بوون.