دانیشتووانی شاری كورد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ئۆستانه و بێ ئاوی، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به دوای بانگهێشێك له پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درابوو به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووان به دوای كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئینقلاب”ی ئه‌و شاره ڕێپێوانێكیان به‌ره‌و ئۆستانداری ساز كرد و به داخستنی چوارڕێیانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه بوون. شایانی باسه كه سپای پاسداران له ڕێگه‌ی قه‌رارگای “خاته‌مۆلئه‌نبیا” توونێلێكی به ناوی “بێهێشت ئاباد” لێداوه و ئاوی ٢٧ گوندی ناوچه‌ی “بیرگان”ی وشك كردووه و ئاوه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه.