کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر گلكۆی “مام جه‌لال” له‌ شاری سلێمانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر گلكۆی مام جه‌لال له‌ شاری

دانیشتوانی گەڕەکی پیشەسازی یەک، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە سەر مه‌زاری “مام جەلال” كۆبوونه‌وه‌ و داوایان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ ماڵه‌كانیان نه‌ڕووخێنن.

ناڕازییانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن:‌ ژمارەیان ٢٧ ماڵە و هه‌موویان خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌دن و داوادەکەن خانووەکانیان لەلایەن لایەنه‌ پەیوەندیدارەکانەوە نەڕوخێندرێت. موختاری گەڕەکى پیشەسازى له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێمە خەڵکێکى هەژارى دەوروبەری سلێمانین و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە کاتێک مام جەلال وتی “دەبێت خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان” ئێمە خانوەکانمان لەو خێزانانە کڕییەوە، بەڵام ئێستا چەند کۆمپانیایەک هاتوون داوا دەکەن ئێمە چۆڵی بکەین، بێ ئەوەی قەرەبوومان بکەنەوە.