سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی لارستان له مه‌یدانی ئاژانتینی تاران به كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی “ڕاه و شه‌هرسازی”، ” نه‌وت” و “مه‌عده‌ن” خوازیاری به‌دواچوونی به‌رپرسانی ڕژیم به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ڕێگای لار_جه‌هرۆم ناسراو به ڕێگای مه‌رگ بوون.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی چه‌ند ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای لار_جه‌هرۆم كه به‌هۆی زۆری ڕووداوی هاتووچۆوه به ڕێگای مه‌رگ ناوبانگی ده‌ركردووه، چوار كه‌س له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای نزمی كواڵێتی ماشین له ئێران ڕێگاكانی نێوان به‌شێك له شاره‌كانی ئه‌و وڵاته هیچ جۆره ئیستانداردێكی نییه،هه‌ر بۆیه ڕووداوی هاتووچۆ له ئێران به سێهه‌م هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵك هه‌ژمار ده‌كرێت.