کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی نێی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی ئاوی بیره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ ، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ .

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ، خەڵکی ئاوایی “نێ”  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە بێ بەری بوون لە ئاوی ٩ چاڵاوی قووڵ كه‌ لە لایەن ڕژیمەوە لەو گونده‌ لێدراوه‌ ، دەستیان بەسەر چاڵاوەکان دا گرت و ئیزنیان نەدا کە سپای پاسداران ئاوی ئەو چاڵاوانە بگوازێتەوە بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ .