ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وی خانه‌نشینكراوانی سندووقی فوولاد له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
خانه‌نشنیكراوانی سندووقی فوولاد ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له شاره‌كانی “ئیسفه‌هان، شاهروود، ئۆستانه‌كانی خووزستان و تاران به دوای بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاو كرابووه‌وه و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان به پێی هێڵی هه‌ژاری، ده‌رمانی خۆڕایی و چاكسازی له سیسته‌می بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی یاسای هاوسه‌نگ كردنی حقووق، له سه‌ره‌كیترین داواكارییه‌كانی خانه‌نشینكراوانه. ناڕازییان ده‌ڵین: حقووقی چوار تا پێنج ملیۆنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین ناكات.