ڕۆژی دووشه‌ممه ٣س مانگی خه‌زه‌ڵووه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینی فوولاد له شاره‌كانی “ئه‌هواز”، “ئیسفه‌هان”، “شاهروود”، “تاران” و چه‌ند شاری دیكه، به پێی بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاو كرابوو له به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی سندووقی فوولاد له تاران كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشنیكراوانی ناڕازی خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون. خانه‌نشنینكراون له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق و مه‌زایا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ٢ ملیۆن تمه‌ن له حقووقه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی سندووقی خانه‌نشینی فوولاد داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات به‌رده‌وام ئه‌بین له كۆبوونه‌وه.