كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی گونده‌كانی “جهنادهله” و “خه‌زره‌ج”ی سه‌ر به شاری حه‌میدییه‌ی ئۆستانی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ستنی ئاو به‌سه‌ر زه‌ویه كشت و كاڵێێهكانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ستنی ئاوی زه‌ویه كشت و كاڵییه‌كانی ئه‌و دوو گونده چووبوون، له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و به‌ناچار ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی خووزستانی، به هۆی بێ ئاوی ئیمكانی كشت و كاڵیان نییه، له حاڵێكدا ئاوی ڕووباره‌كانی ئه‌و ئۆستانه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئۆستانه‌كانی دیكه.