كۆمه‌ڵێك له جووتیاران و كه‌شاوه‌رزان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی خۆزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی حه‌قئاوه و قه‌ده‌غه‌ی كیڵانی هاوینانه، له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری له ئه‌هواز ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان گوندی ئۆستانی خووزستان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی ڕووبەڕوو بوونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان له سیسته‌مه‌می لووله كێشی ئاوی سالم بێبه‌شن. بوونی ئاوی ناسالم له ساڵانی ڕابردوودا هه‌میشه هۆكارێك بووه بۆ كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئابادان، ئه‌هواز و خۆڕه‌مشەهر. به‌شدار بووان له‌م كۆبوونهوهیە ڕایانگه‌یاند كه ڕێكخراوی ئاو وبه‌رقی خووزستان له ڕێگه‌ی دادگاوه كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی بانگێشت كردووه.