كۆمه‌ڵێك له ژنان و چالاكانی بواری مافی ژنان له شاری “داكا” پایته‌ختی به‌نگلادێش و وڵاتی ئه‌ندۆنێزی، به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی گیانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی جنسی له‌دژی ژنان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گرته‌یه‌كی ویدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابوویه‌وه، ژنێكی ٣٧ ساڵ ته‌مه‌ن له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجه‌وه ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر و ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی نوێی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان و چالاكانی مافی ژنانی به‌دواوه بوو. به‌وته‌ی چالاكانی مافی ژنان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، نزیكه‌ی هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی جنسی له به‌نگلادێش تۆمار كراوه. له ئه‌ندۆنێزیش، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنانی ئه‌م وڵاته، به‌دوای ته‌برئه بوونی تاوانبارانی ده‌ستدرێژی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.