ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له ئۆستانی خوزستان له ناڕه‌زایه‌تیی به “مالچ پاشی نفتی” واته ره‌وان كردنی خۆڵ و خاك، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ماڵچ پاشی مه‌ترسیدارتر له كۆرۆنایه”، “نا بۆ ماڵچ پاشی” و “به‌جێگه‌ی ماڵچ پاشی، دار بنێن”، خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌م پرۆسه‌یه بوون.