ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی كلینیكی مێهرێگانی بێهبه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كارمه‌ندانی ئه‌م كلینیكه ٢٣ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: له ئه‌نجامی په‌یگیری حقووقه‌كانیان، شوڕای ته‌ئمینی شارستان به بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، بڕیاری داوه كه پێرسۆنێلی ئه‌م كلینیكه له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات.