ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له مه‌یدانی “سێرگڵس توریت” له ئۆستۆكۆڵم، له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوه‌ی هه‌ڵسۆكه‌وتی ئیداره‌ی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ر له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی سوئێد له مه‌یدانی ناوه‌ندی “ئۆستۆكۆڵم” كۆبوونه‌وه و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری وه‌ر گرتنی ئێقامهت بوون. ناڕازییان ده‌شڵێن، ئێمه له ئیداره‌ی كۆچبه‌ران داوا ده‌كه‌ین كه مافی ژنان و منداڵانی په‌نابه‌ر به پێی یاسای رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوتوو بكرێت. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان و منداڵانی په‌نابه‌ر و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی سوئێدی، رێكخراوه‌كانی پشتیوانی له مافی ژنان، په‌نابه‌ران و نوێنه‌ری به‌شێك له حیزبه سیاسییه‌كان له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌شداربوون.