كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ئه‌ندامی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن له هه‌مه‌دان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی كاری ئۆستان كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٥ كه‌س ده‌بێ، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاندووه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ماڵه‌كانیان بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كاری ئۆستانی هه‌مه‌دان به ئاماده‌بوون له ناو ناڕازییاندا، به‌ڵێنیان دا كه تا حه‌فته‌ی داهاتوو، له‌مباره‌وه بڕیاری یه‌ك لاكه‌ره‌وه بدرێ. هاوكات ناڕازییان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تا كاتی دیاری كرا‌و به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕانه‌گه‌یه‌ت، سه‌رله‌نوێ ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.