ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڵێنی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای “ته‌عرفه گوزاری” ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌روا به‌رده‌وامه و ئه‌وان خوازیاری دابین كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای “ته‌عرفه گوزاری” خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ستارین. به‌وته‌ی په‌ره‌ستارانی ناڕازیی، چه‌ندین ساڵه كه وه‌زاره‌تی بێهداشت به‌ڵێنی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه داوه، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. ده‌شڵێن: ١٣ ساڵه چاوه‌روانی دیاری كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌م یاسایه‌ن و چیدی چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه بێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت نابن.