ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ١٤ مانگ له كارانه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م په‌ره‌ستارانه به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ١٤ مانگ كارانه و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای “تعرفه‌گذاری خدمات پرستاری” بوون. شایانی باسه، ئه‌م په‌ره‌ستارانه له ڕێكه‌وتی ١٢ی گه‌لاوێژه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست دواخرانی كارانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ڵێنی به‌رپرسانی زانكۆی علووم پزیشكی مه‌شهه‌د وه‌دینه‌هاتووه.