كۆمه‌ڵێك له پاكیارانی سازمانی به‌ڕێوه‌بردنی په‌سماندی شاره‌داریی شاری مه‌شهه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر ئه‌م سازمانه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان كه ژماره‌یان ٤٥ كه‌س ده‌بێ و هه‌ر كامییان ٩ تا ١٤ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، هاوینی ئه‌مساڵ، گه‌ڵاڵه‌ی پاكیاران له لایه‌ن شورای شاره‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری سازمانی په‌سماند بڕیاری دابوو كه پاكیاران له به‌شی فه‌رهه‌نگی شاره‌داریی ڕێكبخرێن به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌م سازمانه هیچ هه‌وڵێكی بۆ مۆرهبییان ئه‌نجام نه‌داوه و به‌م بوونه‌وه پێان ڕاگه‌یندرا كه قه‌رارداده‌كانیان كۆتای پێهات و به‌م بیانووه له سه‌ر كار ده‌ر كران.