به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ری له شاری پاریس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، پارێزه‌رانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت وێڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دواییانه له وڵاته‌كه‌یان، به وتنه‌وه‌ی درووشمی جلیقه زه‌رده‌كان و كرێكارانی مانگرتوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. پارێزه‌رانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه “ئێمه لێره‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمانۆئێل مه‌كرۆن نه‌یه‌وێ لێره بین”، “ئێمه لێره‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی بۆ كرێكاران و لێره‌ین تا جیهانێكی باشتر پێك بێنین”.