بەشێک لە هاوڵاتيیانى دانیشتوى گەڕەکى باروتخانەى شارى کەرکوک دژى بڕیارى ڕوخاندنى دوکان و خانووەکانیان كۆبوونهوه .
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕهشهممه، بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى باروتخانەى کەرکوک دژى بڕیارى قایمقامى کەرکوک بۆ گهورهكردنهوهی شەقامى گشتى گەڕەکەکە كۆبوونهوه و ڕایانگهیاندووه له ئهنجامی ئهم بڕیاره، بەشێک لە دوکان و خانووەکان دەڕووخێندرێت. ناڕازییان دهڵێن: زۆرینەى ئەوخێزانانە بژێوى ژیانیان لەسەر کارکردنە لەو دوکانانەى قایمقام بڕیارى تێکدانى داوە بەهۆى زیادەڕەوى. ئەوەش لەکاتێکدایە، قایمقامیەتى کەرکوک بڕیاریداوە بەتێکدانى سەرجەم ئەو دوکان وخانوانەى كه دەکەونە سەر شەقامى گشتى گەڕەکى باروتخانە کە بە زیادەڕەو دروستکراون، کە بەپێى بڕیارەکە شەقامەکە فراوان دەکرێت لە ٢٠ مەترەوە بۆ ٣٠ مەتر.