كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی گورگان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم، له ئۆستانی گولستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له ساڵی ٧٩وه تا ٩١ سازمان دراون، به‌ڵام له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م ڕه‌وته له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ئاستی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی ئاموزش و په‌روه‌رش له خوارتره، ده‌ڵێن: داخوازی سه‌رجه‌م مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی ئه‌وه‌یه كه به سه‌رنج دان به پێشینه‌ی كاری و ئه‌زموونێك كه هه‌یانه، ئاموزش و په‌روه‌رش دامه‌زراندنی ئه‌وان له ئه‌وله‌وییه‌ت دابنێ.