كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی مه‌دره‌سه غه‌یره ئینتفاعییهكانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان ڕۆیشتنه تاران و له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون.
ئه‌م موعه‌لیمانه خوازیاری دامه‌زرانی ڕه‌سمی و لابردنی ئازموونه‌كانی دامه‌زراندن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاری و بژێویی خۆیانن. شایانی باسه، موعه‌لیمان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جاره له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسدا ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.