به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی ئه‌منییه‌تی مۆنیخ، هێزه پێشكه‌وتووخوازه‌كان له به‌رامبه‌ر هۆتێلی “بایشێر هۆف” شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
كۆنفڕانسی ئه‌منییه‌تی مۆنیخ له ساڵی ١٩٦٢وه به شێوه‌ی ڕێك و پێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م كۆنفڕانسه‌دا، سیاسه‌ت مه‌دارانی شاره‌زا له بواری ئه‌منییه‌تی، نیزامی‌یان، كارناسانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ندێ له خاوه‌نانی سه‌نایعی چه‌ك و چۆل له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، كۆده‌بنه‌وه و سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری ئه‌منییه‌تی جیهان باس و ڕاوێژ ده‌كه‌ن. هه‌زینه‌كانی ئه‌م كۆنفڕانسه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاڵمان و یارمه‌تییه‌كانی ماڵی سه‌نایعی چه‌ك و چۆله‌وه دابین ده‌كرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌موو ساڵێك له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفڕانسه، هێزه پێشكه‌وتووخوازه‌كان و هێزه‌كانی دژه جه‌نگ، له شاری مۆنیخ له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌ست ده‌ده‌نه به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان. ئه‌مساڵیش چالاكانی ئاشتی خواز و دژه جه‌نگ له به‌رامبه‌ر شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و درووشمی “نا بۆ له‌شكه‌ر كێشی ئه‌مریكا بۆ ئێران” وتراوه‌ته‌وه.