ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئاڵمان و ئێران به بانگهێشتی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر سفاره‌تی ڕژیم له شاری فرانكفورت كۆبوونه‌وه.
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له ئاڵمان له ڕێگای ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌كانی ئێران به تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی ژن بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه له ناڕه‌زایه‌تیی به تووندوتیژییه‌كانی زاڵمانه‌ی ڕژیمی ئێران به‌رامبه‌ر به به‌ندكراوانی ژن له‌وانه: “نه‌سرین ستووده، نه‌رگس محه‌ممه‌دی و زۆربه‌ی ژنانی دیكه، كه له زیندانه‌كانی ڕژیم دا له ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌دا قه‌راریان گرتووه، به‌ڕێوه‌چوو.