کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسوولخانه‌ی ئێران له‌ فڕانكفۆرت

تجمع در برابر سرکنسولگری ایران در فرانکفورت

كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ پشتیوانی له‌ “نه‌سرین ستووده‌” كه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستی داوه‌ مانگرتن له‌ خواردن، له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسوولخانه‌ی‌ ئێران له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ كه‌ ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و باره‌گاكه‌ی له‌ وڵاتی ئاڵمانه‌، زیاتر له‌ ٣ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، خوازیاری ئازادكرانی خێرای “نه‌سرین ستووده‌” پارێزه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی ئێران بوو.