كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له “شه‌عیبییه”ی شووشته‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان، له به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی كێشت و سه‌نعه‌تی خومه‌ینی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لاوانی ناڕازیی به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تیی وێڕای داواكاری بۆ پێكهێنانی هه‌لی كار و دامه‌زراندنیان له‌م شیركه‌ته، له‌ئاست دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئۆستانه‌كانی دیكه‌وه دێنه ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.