كۆمه‌ڵێك له كڕیارانی “ڕیگان خۆدرۆ” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌برانی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵیب ٩٧وه هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێی ڕاده‌ست كردنی ماشێنه‌كانیانن، به‌ڵام هێشتا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، وه‌ڵامێكی ئۆتۆیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ كه وه‌ڵامێكی ڕوون و به‌دوور له ته‌زویر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی “ڕیگان خۆدرۆ” و گرووپی كرمان خۆدرۆ، پێمان بدرێته‌وه. ناڕازییان هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، خوازیاری دیاریكرانی پاره‌كانیان بوون كه چه‌ندین مانگه له‌م شیركه‌ته سه‌رمایه گوزاری كراوه.