ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، ده‌یان كه‌شاوه‌رزی شاری ڕه‌فسه‌نجان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به كاریگه‌ریی نه‌رینی مه‌عده‌نی شن و ماسه‌ی “گیو عه‌لی ئاباد” له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی كرمان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێش‌گرتن به درێژه‌ی چالاكی ئه‌م مه‌عده‌نه بوون.
یه‌كێك له كه‌شاوه‌رزان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م مه‌عده‌نه به درێژایی ٨ كیلومتر بووه‌ته هۆی له‌ناو بردنی گژوگیاكانی ئه‌م ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها وتیشی، له‌ناوبردنی گژوگیا هه‌م ده‌بێته هۆی زۆر بوونی سێڵاو و هه‌م له‌ناوچوونی قه‌نات كان و ئاوی ناوچه‌كه.