ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه و باقی موتالباته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی هۆرمۆزگان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی خاوێن كردنه‌وه‌ی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی به‌نده‌رعه‌باس بێجگه‌له نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه، له ئاست نه‌درانی ئیزافه‌كاری، نه‌دانی پشوو و جل و به‌رگی پێویست و كه‌وشی كار و باقی پێداویستیه‌كانی دیكه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه به‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، شاره‌داری مه‌نته‌قه‌ی ٣ی به‌نده‌رعه‌باس به‌ڵێنی به كرێكاران داوه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات. له‌و پێوه‌نده‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر تا كاتی دیاری كرا‌و به‌ڵێنه‌كانی شاره‌دار نه‌یه‌ته‌دی، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌نه‌وه.