ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پێترۆشیمی لۆردێگان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌تی “هێلدینگی خه‌لیجی فارس” له شه‌قامی كه‌ریم خانی زه‌ند كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی پێترۆشیمی لۆردێگان و شیركه‌ته‌كانی “ئێچ ئێس ئه‌ی” به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌وتی ده‌ركردنه‌كان له‌م دامه‌زراوه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، له كۆی ٢ هه‌زار و ١٦٠ كرێكاری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێترۆشیمییه له مانگی جۆزه‌ردانیش به‌هه‌مان هۆكار ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.