ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی “خۆش نووش”ی هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تیی به خانه‌نشین نه‌كردنی پێشوه‌خته‌یان به پێی یاسای كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی كاری ئۆستانی هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی كاری ئۆستانی هه‌مه‌دان و پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌یان كه ماوه‌ی ٢٨ مانگه ڕاگیراوه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: به‌پێی یاسای، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ٢٠ تا ٢٥ ساڵی به‌رده‌وام له كارێكی سه‌خت كار بكات، ده‌توانێ له یاسای خانه‌نشینی پێش وه‌خته به‌هره‌مه‌ندبێ و داواكاری كرێكارانی كارخانه‌ی “خۆش نووش”یش ئه‌وه‌یه كه له‌م یاسایه به‌هره‌مه‌ند بن.