به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پروژه‌ی سه‌دی گاڕان له شاری سنه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م به‌ندئاوه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه، نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكار بۆ شیركه‌تی شایگان مێهر ئاپادان كار ده‌كه‌ن كه سێ مانگه داخراوه و كارفه‌رما له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆده‌بویرێت.