به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ئه‌م كرێكارانه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار بۆ جارێكی دیكه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌ئاست درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ناڕازیین و ڕایانگه‌یاندووه له حاڵێكدا كه زیاتر له ١٥ ڕۆژ له مانگی به‌فرانبار تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خستنه‌وه‌گڕی كارخانه و دیاری كردنی بارودۆخی سه‌هامداره‌كان هه‌ڵنه‌گیراوه. شایانی باسه، سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو به‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به ئاماده‌بوونی “ئێسحاق جه‌هانگیری” سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌وگرفته‌كان له‌م شیركه‌ته به‌ڕێوه‌چووبوو، بڕیار درا كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌دا، هه‌وڵی پێویست به‌مه‌به‌ستی كڕینی ٣٥٠ ده‌زگا له لایه‌ن سازمانی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی ئه‌نجام بدرێت كه دوای یه‌ك مانگ هێشتا ئه‌م ته‌وه‌ره، هه‌روا ماوه‌ته‌وه و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.