ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆر سازی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
لانیكه‌م ١٥٠ كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه كه هه‌ركامیان پێشینه‌ی كاری زیاتر له ١٥ ساڵییان هه‌یه، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكی سه‌رله نوێ به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كه بڕی ٢٦ مانگه په‌رداخت نه‌كراوه.