ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “لیكه‌ك” له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی به‌همه‌یی له ئۆستانی كۆهگیلۆیه و بویه‌رئه‌حمه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “لیكه‌ك” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه و جێژنانه‌ی ساڵی ڕابردوویان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی به‌همه‌یی له ئۆستانی كۆهگیلۆیه و بویه‌رئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه. به وته‌ی كرێكاران، ٥ مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و جێژنانه‌ی ساڵی ڕابردووشیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی فه‌سڵی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌كانیان بوون.