ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئالومینیوم سازی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئێداری ئه‌م شیركه‌ته‌ت و له ڕێگه‌ی وتنی چه‌ندین دروشمی ئێعترازی خوازیاری درانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها به سه‌پاردنی ٢٠ له‌سه‌د له سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسووسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتێك خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو درێژه ده‌ده‌ن.