ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ردێستان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به بیانووی كه‌مبوونی ده‌رامه‌دی ئه‌م شاره‌دارییه له په‌رداخت كردنی بڕێ سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران خۆده‌بۆیرێ. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان تووشی كێشه‌ی ژیانیان بوون و هه‌ربه‌م بوونه‌وه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به خواسته‌كانیان ده‌ست به مانگرتن ده‌ده‌ن.