ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داریی پارس ئاباد له ئۆستانی ئه‌رده‌بیل له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، داوایان له به‌رپرسان كردووه كه به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕابگه‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ری ئۆستانی ئه‌رده‌بیل له‌ناو كرێكاراندا ئاماده بوو و به‌ڵێنی دا كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان تا كۆتایی ئه‌م مانگه په‌رداخت بكات. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌داریی پارس ئاباد ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ری له كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر.