ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌سیری له شاری ڕۆسته‌م سه‌ر به ئوستانی فارس، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رارمبه‌ر بینای داگۆسته‌ری ڕژیم له‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌قی هه‌ر كام له‌م كرێكارانه بڕی ٧ ملیۆن تمه‌نه.