کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله‌

تجمع اعتراضی کارگران شهرداری کلاله 3

تجمع اعتراضی کارگران شهرداری کلاله 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، نزیك به‌ ٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌داریی “كه‌لاله‌” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێنیی په‌یمانكار و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌، له‌ ساڵی ٩٣ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ژێر به‌رپرسایه‌تیی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری دا كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ دواخراوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نزیك به‌ حه‌قده‌سته‌كانیان نزیك به‌ ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌ و ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش سه‌ری وه‌خت په‌رداخت ناكرێت. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، خواستی سه‌ره‌كیی كرێكارانی شاره‌داری، وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كاره‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، په‌یمانكار چه‌ندین كرێكاری كه‌ هه‌ركامیان نزیك به‌ ١٥ ساڵیان سابقه‌ی كاری بووه‌، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.