کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ماه‌شه‌هر

170h 1

170h 1
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ماه‌شه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كار پێنه‌دان و دانه‌مه‌زراندنیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٣٠ كه‌سه‌ ، له‌ ئاست بێكاركردنیان له‌ حاڵێكدا كه‌ زیاتر له‌ ٤ ساڵیان پێشینه‌ی كاری هه‌یه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ده‌ستییان داوه‌ته‌ ئیستێخدامی كرێكارانی به‌ حه‌قده‌ستی كه‌متر. شایانی باسه‌ ئه‌نباری نووربه‌خش له‌ ماهشه‌هر، سووته‌مه‌نیی پێویست بۆ وزه‌خانه‌كانی شاری سنه‌، كرماشان، شیراز، سیكلی ته‌ركیبی كازێروون و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌نعه‌تیی دیكه‌ دابین ده‌كات.