به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه و شارسازیی قه‌زوین له ناڕه‌زایه‌تیی به باروودۆخی ناله‌باری كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها ئهلێكترۆنیكی كردنی په‌رداختی ماڵیات له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری، ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ١٣٥ كه‌س له كرێكارانی به‌شی ماڵیاتی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازیی قه‌زوین به‌هۆی ئهلێكترۆنیكی بوونی په‌رداختی ماڵیاته‌وه بێكار بوون. شایانی باسه، ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازیی قه‌زوین بڕیاری دابوو كه كارێكی دیاری كرا‌و به كرێكارانی ئه‌م به‌شه بسپێرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا زۆربه‌یان به زیاتر له ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه بێكارن.