كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی كووت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه، ڕایانگه‌یاندووه كه له باروودۆخی گران بوونی به‌رده‌وامی پێداویستییه‌كانی ژنان، حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نیا به‌شی دابین كردنی هه‌زینه‌ی چه‌ند ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگێك ده‌كات و ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه هه‌ر ئه‌م حه‌قده‌سته كه‌مه‌ش له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه دواده‌خرێت و پێیان نادرێت. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر تا ساڵی تازه خواسته‌كانیان نه‌یه‌ته دی، ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وام.