كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ شاری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی شیركه‌ت نه‌وت، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ شاری تاران ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بوون. كرێكارانی ناڕازیی به‌هۆی ئاسته‌نگییه‌كانی كۆرۆنا و به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ ١٠٠ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شداریان كردووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئێستا زیاتر له‌ ١٠ مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ڕاگه‌یاندنێك كه‌ به‌ پێی ئه‌و ده‌بوایه‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان بۆ زیاتر له‌ ١٠٦ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت به‌كرده‌وه‌ ده‌ربهاتایه‌ت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *